ڕۆژی 3 ی جۆەزەردان ی ساڵی 1361 ی کۆچی هەتاوی، شاری خوڕەمشار لە پارێزگای خوزستانی ئێران پاش 576 ڕۆژ داگیرکاری لە لایەن هێزەکانی سوپای بەعسەوە بە هەوڵ و گیانفیدایی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئازاد کرا و گەڕایەوە باوەشی نیشتمان. ئەم دەسکەوتە هێندە گەورە بوو کە شارەزایانی کاروباری ئەو کاتەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بە بەڵگەیەکی زۆر گرنگ لە سەر شکستی سوپای سەدام ناویان دەبرد.
ئازادکردنەوەی خوڕەمشار تەنیا ڕزگاربوونی جوگرافییەکی بچووک لە ژێر دەستی دوژمنی بەعسی نەبوو، بەڵکوو جوگرافییەکی بەربڵاوی خۆبەختکردن، یەکڕیزی و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و داگیرکاری لە لایەن گەلی گەورەی ئێرانەوە بوو کە بە ڕێبەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و گیانفیدانی شەهیدە ئازیزەکانی نیشتمان مسۆگەر بوو.
ئەم ڕۆژە لاپەڕەیەکی زێڕین و هەرە دیاری حەماسەت و گیانفیدایی گەلی بەشەرەف و قارەمانی ئێرانی ئیسلامییە. سەرەڕای ئەوەی کە چوار دەیە بە سەر ئەو ڕووداوە زۆر گرنگ و پڕ لە شانازییەدا تێپەڕ دەبێت بەڵام هێشتا بە زیندوویی لە یاد و بیرەوەرییەکانی گەلی ئێراندا ماوەتەوە، ئەو شەڕەی کە بووە هۆی گۆڕانکاری و شکستی هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکانی دوژمن و پۆلێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەو.
ئەم ڕووداوە پڕ لە سەروەرییە پەیوەندی بە سەرجەم جیلەکانەوە هەیە و وەبیرهێنەری خوێنی پاکی ئەو شەهیدانەیە کە بۆ ئازادکردنەوەی خوڕەمشاری ئازیز ڕژا تا تەنانەت یەک بست لەم خاکە پیرۆزە لە ژێر دەستی دوژمنی داگیرکاردا نەمێنێتەوە و ناوی خوڕەمشار وەک شاری خوێن و ڕاپەڕین بۆ هەتا هەتایی وەک هێمایەک بۆ خۆڕاگری و گیانفیدایی بە زیندوویی بمێنێتەوە.
ئەم ڕۆژە نیشتمانییە بەرز ڕادەگرین و سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی ئەو شەهیدانەی کە ئەم ڕۆژەیان لە مێژووی ئێرانی ئیسلامی ئێران خوڵقاند، ئەو ڕۆژەی کە هەر ئێستاش بووەتە نەخشە و ڕێنما و شوێنکەوتووانی ڕێبازەکەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە فەڵەستینی داگیرکراو حەماسەتێکی کەم وێنەیان لە شەڕی 12 ڕۆژەی فەڵەستین پێوە خوڵقاند. ئازادکردنەوەی خوڕەمشار پێمان دەڵێت کە بە یەکڕیزی و پێکەوەبوون دەکرێت وانەی شکست بە هەر دوژمنێک بدەین./.