بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن کەعبی داوایکرد کە وڵاتانی ئیسلامی لە ڕووی ئابورییەوە گوشارەکانیان لە سەر ئەو وڵاتانە چڕ بکەنەوە کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە.
ناوبراو داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر قودس و غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین ئیدانە بکات.
کەعبی وتی: دەبێت گوشار بخرێتە سەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تا هێرشەکانی زایۆنیستەکان کە بە پێچەوانەی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکامی مرۆڤە، بە تاوانی جەنگ هەژمار بکات و لە ڕووی داراییشەوە بۆ نەهێشتنی ئاسەواری ئەو هێرشانە هاوکاری گەلی فەڵەستین بکرێت.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لە سەر دادگاییکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و وتی: دەبێت لە ڕێگای بایکۆتکردنی کاڵا و پەیوەندییە دارایی و بازرگانییەکان پێداچوونەوە بە سەر پەیوەندی ئابوری لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری قودس و لایەنگرانیدا بکرێت.
وتیشی کە لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، پەرلەمانەکان دەبێت گوشاری پێویست لە سەر حکومەت دابنێن تا بە بێ ڕەزامەندی پەرلەمان هیچ بڕیارێک سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەڵنەگیرێت./.