بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا ئەبومەرزوق جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی: سەرەڕای ئەوەی کە خۆڕاگری فەڵەستین لەم شەڕەدا تەنیا بەشێکی زۆر کەمی توانا سەربازییەکانی خستەڕوو بەڵام سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
ناوبراو وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشە مووشەکییەکانی خۆڕاگری ئەوە بوو کە ترس و دڵەڕاوکێی ئەوەی بخاتە نێو دانیشتووانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان کە ناچار بە کۆچکردن و گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتانە بکرێن کە لێی هاتوون.
ئەبومەرزوق وتی: بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستی ئێمە گەیشتووە، ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژی حەوتەمی شەڕەکە ئەوەی بە سەرکردە سیاسییەکانی ڕاگەیاندبوو کە داوای کۆتایی شەڕ دەکات بەڵام ئەو داوایە ڕەتکرایەوە لە بەر ئەوەی کە بە هۆی شکستی ئیسرائیلەوە داوای بەردەوامی شەڕەکەیان کردبوو.
ناوبراو وتی کە لەم شەڕەدا خۆڕاگری فەڵەستین هێزی سەربازی و تەکتیکی خۆیی بە تەواوی نەخستووەتەدەر و تەنیا بەشێکی نمایش کراوە و لە کاتی پێویستدا بە هێزی زیاترەوە دەبینرێت./.