بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین وتی کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و جیهان بە گشتی چاوەڕواننەکراو بوو.
ناوبراو لە میانەی وتارێکی لە زانکۆی دیمەشق وتی: دوژمنی زایۆنیستی لە شکاندنی ئیرادەی فەڵەستینییەکان شکستی هێنا، لە بەر ئەوەی کە گەلی فەڵەستین لە غەززە، کەرتی خۆرئاوا و ناوچەکانی 1948 بە یەکڕیزی دەرکەوتن و فریوی بانگەشەی درۆی ئەو ڕژێمەیان نەخوارد.
شەعبان ئاماژەشی بە دۆخی سوریا دا و وتی: سوریا ڕوبەڕوی شەڕێکی گەورەی تیرۆریستی بووەتەوە کە ئامانجەکەی گۆڕینی ڕاستییەکان بوو بەڵام سوپا و گەلی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان کە دەسەڵات و ژێرخانی ئابوری و شارستانیەتی ئێمەی کردە ئامانج، سەرکەوتوو بوون./.