بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی ناوچەکە دەکات.
بڕیارە ناوبراو بگاتە تەل ئەبیب و لە گەڵ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی دوایین دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە تایبەت پاش ئاگربەستی شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە تاوتوێ بکات. بلینکەن هەروەها سەردانی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین کۆدەبێتەوە.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی میسر و ئەردەنیش دەکات تا سەبارەت بە بەردەوامی ئاگربەستی غەززە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆببێتەوە.
هێشتا دیار نییە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دیاریکراوی کەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە دەست پێدەکات./.