بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان نامەیەکی بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناردووە و ڕایگەیاندووە کە سەعد حەریری ناتوانێت کابینەی نوێ پێک بێنێت.
لە نامەکەی سەرۆک کۆماەی لوبناندا هاتووە کە ئێستا بۆ هەمووان سەلمێندراوە کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، لاوازترە لەوەی کە ئەرکەکەی بە جێ بێنێت و وڵات لەم قەیرانە ڕزگار بکات.
سەعد حەریری لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو پاش ئەوەی کە کابینەکەی حەسان دەیاب بە هۆی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت دەستی لە کار کێشایەوە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕاسپێردرا بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە بتوانێت کابینەیەکی بنکە فراوان بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان و ڕەزامەندی ئەوان پێک بێنێت./.