بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنی خۆڕاگری فەڵەستین لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی وتی: لەم قۆناغە دژوارەدا عێراقییەکان بە وردی چاودێری خۆڕاگری بوێرانەی گەلی فەڵەستینیان دەکرد و ئەوەی ڕوویدا پیشان دەدات کە بە بێ دابینکردنی دادپەروەری و ئازادی بۆ گەلی فەڵەستین هیچ پێشکەوتن و سەقامگیرییەک لە ناوچەکە مسۆگەر نابێت.
ناوبراو وتی: دابینکردنی دادپەروەری و ئازادی بەرپرسیاریەتییەکە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بە پێی یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی خۆی بە جێ بێنێت./.