بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێگای ئۆنلاینەوە و بە بەشداری محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، کۆنسووڵخانەی ئێران لە شاری حەلەب بە فەرمی کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنسووڵخانەکەی ئێران لە حەلەب، مەهدی سوبحانی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە سوریا بەشداریی کرد.
لە سەردانەکەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەکانی لە گەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو ڵاتە، ڕەزامەندی لە سەر کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئێران لە شاری حەلەب درا و پاشان وەزیری دەرەوەی سوریا بە نووسراوی فەرمی موڵەتی کردنەوەی ئەو کۆنسووڵخانەی دەرکرد./.