بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی هادی عامری بەرامبەر بە تێکۆشەرانی فەڵەستینی هاتووە: ئێرە ئەو شوێنەیە کە ئێوە سەرکەوتنە مەزن و مێژووییەکەتان لە بەرامبەر دوژمنی خۆتان ڕادەگەێنن، ئێرە هەمان ئەو شوێنەیە کە دوژمنی زایۆنیستی بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە بەرامبەر ئیرادەی بەهێزتان شکستی هێنا، ئێوە لەم شەڕەدا سەرکەوتنتان بە دەست هێنا و لە سەرتاسەری فەڵەستین بە شکۆ و شەرەفەوە کۆتاییتان بە شەڕی دوژمن هێنا و شکست و سەرشۆڕیتان خستە بەرەی دوژمنەوە.
ناوبراو وتی: ئێوە هاوسەران و منداڵانی هەمان ئەو دایکانەن کە حەوت جیل چاوەڕوانی هەڵهاتنی ئەم ڕۆژەن و ئێستا دوژمن لەوەدا شکستی هێنا کە تەنانەت یەک بست بەرەو کەرتی غەززە پێشڕەویی نەکرد، لە بەر ئەوەی کە ئەم ناوچەیە بە هێزی دەستەکانی ئێوە بووەتە شوێنێک کە هیچ دوژمنێک ناتوانێت نیازی داگیرکردنی هەبێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کۆتایی بەیاننامەکەی ئاماژەی بە پاڵپشتی گەلی عێراق بۆ فەڵەستینییەکان داوە و ڕایگەیاندووە کە ئێوە گەورەترین حەماسەت و خۆڕاگریتان خوڵقاند و جوانترین دیمەن و تابلۆی سەرکەوتنیان لە مێژوودا نەخشاندووە./.