بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی “بێشکەی بێدەنگی” لە دەرهێنانی موستەفا مێهرەبان و ئامادەکاری هاوبەشی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ڕوودبار و موستەفا مێهرەبان ۳ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەری ژن بۆ ئاناهیتا خوسرەوی لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Itaúna بڕازیلی بە دەست هێنا.
فێستیڤاڵی Itaúna بە ئامانجی لایەنگری و پەرەپێدانی کولتووری سینەمایی لە ڕێگای پێشانگا و خولی فێرکاری خۆڕایی بۆ جەماوەری خەڵک و لە هەوڵدایە فیلمسازە لاوەکان هان بدات بەرەو دۆزینەوەی شێوازە نوێکانی پەیوەندی لە گەڵ جیهاندا.
لە کورتەی چیرۆکی” بێشکەی بێدەنگی”دا هاتووە: ڕەسووڵ دەبێت بێشکەیەک بگەیەنێتە دەستی هاوژینی هاوڕێ شەهید بووەکەی.بە گەڕانەوەی کاتیی ڕەسووڵ لەشەڕ و باشوور بۆ باکوور، لەعیا دەیەوێت ئەمجارە لە گەڵ ئەودا بڕوات بۆ بەرەی شەڕ .بێشکەکە دەوێتە بیانوویەک تا ڕەسووڵ داخوازیی لەعیای هاژینی ڕەت بکاتەوە.