جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

«ئێمە و مۆدێرنە» بەرهەمی ٤٠ ساڵەی داریوشی ئاشوری بە کوردی بڵاوکرایەوە

جام کوردی - «ئێمە و مۆدێرنە» بەرهەمی ٤٠ ساڵی داریوشی ئاشوری نووسەری بەناوبانگی ئێرانی بە کوردی بڵاوکرایەوە.

ئایار 22, 2021
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵی کتێبی کوردی بڵاوی کردەوە؛ کتێبی ئێمە و مۆدێرنە لە نۆزدە وتاری هەڵبژاردەی گرنگ پێکدێت کە بەرهەمی پتر لە چل ساڵ نوسین و لێکۆڵینەوەی نوسەر و وەرگێڕ و توێژەری ناسراوی ئێرانی، داریوشی ئاشوری لەخۆدەگرێت.
گرنگترین وتارەکان بریتین لەمانەی خوارەوە: هۆشیاریی مێژویی. گۆڕانکارییەکانی چەمکی دەوڵەت لە جیهانیسێدا. ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا. پێشەکییەک لەسەر واتا و ناوەرۆکی جیهانیسێ. تیۆرەی ڕۆژئاواپەتایی (غربزدگی) و قەیرانی بیرکردنەوە لە ئێراندا. ئێران لە ئیمپراتۆرییەتەوە بۆ دەوڵەت ـ نەتەوە. ئایدیۆلۆژیا و ئەخلاقیات و کولتور. کێشەی ئێمە لەڕوی زمانەوە. خودای فەلسەفە لەنێوان ئێمەدا. هەروەها دوو وتوێژی گرنگ لەسەر لێکەوتەکانی مۆدێرنە و پۆستمۆدێرنە و کێشەی ڕۆشنبیریی و کولتوریی ئێران پەیوەست بەم دوو بەریانە گرنگەوە.
وەک ئاشوری خۆی دەڵێت خاڵی هاوبەشی کۆکردنەوە و دانانی سەرجەم ئەم وتارانە لەپاڵ یەکدی، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تێما و ناوەرۆکی وتارەکان کە لەمەڕ کێشە و شوناس و تەحەدا و ئاڵۆزیی و ململانێکانی ئەم وڵاتەیە لە زیاتر لە سەد ساڵی ڕابردوی خۆیدا بۆ ڕۆییشتنە نێو دونیا و مێژوی مۆدێرنەوە.
یەکێک لە خاڵە جەوهەرییەکانی ئەم کتێبە، قسەکردنە لەسەر قەیران و فەزای پڕ ئیشکالییەتی ڕۆشنبیریی ئێرانی کە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە لێکدراوەتەوە. لایەنێکی بایەخداری دیکە، خستنە بەر باسی هۆکارە مێژوویی و کولتوریی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی گەشەنەکردن و دواکەوتنی کۆمەڵگا جیهانسێهەمیەکانە پەیوەست بە جیهانی مۆدێرن و تەڵزگە ئاڵۆزەکانی ئەمڕۆی تێنەگەییشتن لە چەمک و پرەنسیپ و ئایدیاکانی ئەم جیهانەوە.
بۆ ناسینی داریوشی ئاشوری دەبێت بڵێین ئەم نوسەرە ئیش لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگی نێو ڕۆشنبیریی ئێرانی دەکات. یەکەم: شیکار و توێژینەوەی ڕەخنەگرانەی بۆ شیعر و ئەدەب و کولتور و جڤات و دیرۆک و سیاسەت و نوسینی وتاری فیکریی و فەلسەفی بە ڕوانگەیەکی سەردەمیانە و هاوچەرخ کە خۆی لە چەندین وتار و کتێبی گرنگدا دەبینێتەوە. دوهەم: ئیشکردنی شێلگیرانە لەسەر گرفت و کێشەکانی زمانی فارسی بە داتاشینی چەمک و وشە و دەستەواژەی نوێ لە بواری زانستە مرۆییەکاندا و هەروەها نوسین و دانانی فەرهەنگ بۆ گەشەپێدانی زمانی فارسی تاکوو بتوانێت وەک زمانانی زیندوی دونیا لە بوارە جیاوازەکانی زانستدا چالاکی بنوێنێت و خۆی لەگەڵ پێشکەوتنەکانی دونیای ئەمڕۆدا یەکبخات. سێهەمیش ئیشی وەرگێڕان کە خۆی لە چەندین بەرهەمی گرنگ و ناوازەی فەلسەفی و ئەدەبی و سیاسیدا دەبینێتەوە.
هیوا عەزیزی کە لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە لە مەجالی وەرگێڕاندا ئیش دەکات، جگەلەم کتێبە خاوەنی چەند بەرهەمێکی وەرگێڕدراوی دیکەیە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
١. ژیار و تازەگەریی، گفتوگۆی نێوان جەمشیدی بێهنام و ڕامینی جیهانبەگلو، خانەی وەرگێڕان، سلێمانی ٢٠٠٦
٢. دۆستۆیۆڤسکی، نوسینی ئەرنست جی. سیمۆنز، لێکدانەوەی ژیان و بەرهەمەکانی فیۆدۆر دۆستۆیۆڤسکی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی ٢٠١٤
٣. ئازادیی و ژیانی تراژیدیانە، بەرهەمی یۆچسلاڤ ئیڤانۆف، لێکدانەوەی بەرهەم و بیر و ئایدیاکانی فیۆدۆر دۆستۆیۆڤسکی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی ٢٠١٥
٤. مۆدێرنیزم، نوسەر پیتەر چایڵدز، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی ٢٠١٩
٥. لویز فردینان سلین، نوسەر دەیڤد هایمان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی ٢٠١٩
٦. ئینسایکلوپیدیای بیری سیاسی، نوسینی کۆمەڵێک نوسەر، ئەندێشە، ٢٠٢٠
٧. مەلەکوت، نوسەر بەهرام سادقی، لەژێر چاپ دایە، ئەندێشە
٨. وێردی بەرخۆلەکان، نوسەر ڕزا قاسمی، لەژێر چاپ دایە، ئەندێشە
٩. بیری بابل، نوسەر ڕزا قاسمی، لەژێر چاپ دایە، ئەندێشە
١٠. هارمۆنیای شەوانەی ئۆرکێسترای دارەکان، نوسەر ڕزا قاسمی، لەژێر چاپ دایە، ئەندێشە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

Previous Post

“سزاریەن” ئامادەی نمایش و بڵاوکردنەوە لە ئاستی جیهان

Next Post

گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق: هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا دەکەینە ئامانج

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق: هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا دەکەینە ئامانج

گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق: هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا دەکەینە ئامانج

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020