بڕوا محەمەد، لێپرسراوی ڕێکخراوی کوردیو بە جام کوردی ڕاگەیاند، بە دروشمی سەیدسادق لەئامێزی جوانیدا لە لایەن ڕێکخراوەکەمانەوە حەوتەمین فێستیڤاڵی ڕۆژی سەیدسادق بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لەنوێنەرانی حیزبی و حکومی هاوڵاتیانی سنورەکەی ئەنجامدا .
وتیشی، لە فێستیڤاڵەکە چەندین برگەو بابەتی بەبەشداری هونەرمەندان شاعیران و ڕۆشنبیران پێشکەش کرا ، چەندین چالاکی وەک هۆرە و شمشاڵ و هەڵپەڕکێ و پێشکەش کردنی خواردنی کوردەواری و کاری دەست ڕەنگینی پێشکەش کرا .
ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیانی قەزای سەیدسادق بە گڕ و تین و خۆشحاڵییەوە پێشوازیان لە مەراسیمی ڕۆژی سەید سادق کرد .