بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە “تۆڕی هەواڵی کورتە فیلم” ئەم فێستیڤاڵە لەم خولەدا به نمایشی ۸۱ فیلم بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
کورتە فیلمەکانی: ژەنیار (نوازندە) لە دەرهێنانی مەحسین مێهری درووی و زیارەتکاران (زائران) لە دەرهێنانی هاوبەشی عەلی عەسگەری و فەرنووش سەمەدی بەرهەمی تورکیا و ئێران و هەروەها دۆکیومێنتاری: هاوشێوەسازی بەڕێز زەرد لە دەرهێنانی ماهان خەمامی پوور بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن.
بیست و دوویەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی shorTS ی ئیتالیا ۱ تاکوو ۱۰ی تەممووز بەڕێوە دەچێت.