بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حێشمەتوڵڵا سەیدی سەرۆکی شارەوانیی شار سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند، پێشنیاری دەستەخوشکیی شارەکانی سنە و سلێمانی بە هۆی هاوبەشییە کەلتووری، کۆمەڵایەتی، گەشتیاری، ئابوورییەکان پێشکەشی ئەنجومەنی شاری سنە کرا و لە لایەن ئەندامانەوە پەسەند کرا.
سەیدی ئەم پەسەندکراوەی بە هەوڵێکی کەلتووری لەپێناو تۆکمەکردنەوەی پێوەندییەکانی دوو شاری سنە و سلێمانی ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەش دا جگە لە هاوبەشیی کەلتووریی، هەر دوو شاری سنە و سلێمانی وەکوو دوو شاری داهێنەر لە بوارەکانی مۆسیقا و ئەدەب ناسێندراون و لە بواری ئابووریشدا پێوەندی پتەو لە نێوانیاندا هەیە و دەرفەتێکە بۆ سەرمایەدانان .