بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان پاش قبووڵکردنی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی شربڵ وەهبە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، وەزیری بەرگری حکومەتی کاربەڕێکەری وەک وەزیری دەرەوە بە وەکالەت دەستنیشان کرد.
زینە عکر وەزیری بەرگری حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنانە و ئێستا وەک وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش بە وەکالەت دەستنیشان کراوە.
دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی لوبنان پاش لێدوانێکی دژ بە سعوودیە و چەند وڵاتێکی ناوچەی کەنداوی فارس بووە کە ئەوانی بە پێکهێنەر و پاڵپشتیکاری گرووپی تیرۆریستی داعش تۆمەتبار کرد./.