بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلوف بن لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا لە سەر ئەم شەڕەی ئێستای ئیسرائیل و بزوتنەوەکانی خۆڕاگری فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە ئێمە شایەتی شکستی سیاسی و سەربازی حکومەتێکی لەرزۆکین لەم شەڕەی ئێستای غەززە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم شەڕە تەنیا هەوڵێکی بنیامین نتانیاهۆ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بووە و بۆ ئیسرائیل پێویست نەبووە.
سەرنووسەری هائارێتس ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان لەم ساڵانەی ڕابردوو بە دۆسیەی ئێران و سوریاوە سەرقاڵ بوون و حەماسیان لە بندەستی ئیسرائیل لەبیر کردووە./.