بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی پێنج شەممە 20 ی ئایاری 2021 لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەچوو.
ئەو گردبوونەوانەش بە سەرپەرشتی یەکێتی زانایانی ئائینی، دەزگای زانایانی یەکگرتووی ئیسلامی و مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەڕێوەچوو.
گردبوونەوەکانیش بە ناونیشانی “قودس لە دڵماندایە” هەڵگری پەیامی پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستین بووە./.