بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە چالاکی لێژنە لاوەکییەکانی تایبەت بە وتووێژی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا وتی کە دانوستانەکان دەبێت بگاتە دەسەڵاتی تەواوی نیشتمانی و کشانەوەی هێزەکانی بێگانە لە زووترین کات و بە پێی خشتەی کاتی دیاریکراو.
ناوبراو وتی کە دەبێت حکومەتی عێراق دەسەڵاتی تەواوی بە سەر هەرێمی ئاسمانییەوە هەبێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هەروەها جەختیکردەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق کۆنتڕۆڵ و چاودێری تەواوی هەر دوو بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد و هەریر بکات./.