بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود شەهاب بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە بانگەشەی ئاگربەست هیچ بنەمایەکی نییە و خۆڕاگری هەڵوێستەکانی خۆی بە پێی بانگەشەی میدیاکان یان شرۆڤە و لێکدانەوەکان ڕاناگەێنێت.
ناوبراو وتیڵ نتانیاهۆ هەوڵی سەرکەوتنێکی خەیاڵی دەدات و ئەوەشی بۆ نەچووەتەسەر، خۆڕاگریش پێی دەڵێت کە ئێمەین سەرکەوتنمان بە دەست هێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، موشیر میسری لە بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی حەماس وتی کە خۆڕاگری پارێزەری قودس و پاسەوانی گەل و جێی دڵنیایی فەڵەستین دەمێنێتەوە.
میسری وتی کە هەر ئاگربەستێکی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاندنی شکست و هەڵهاتنە لە بەرامبەر حەماسەتی سەرکەوتنی خۆڕاگری./.