بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەوەی کە دوناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ شکستیان هێنا و جیهان لەم سەرکەوتنەی ئێران تووشی سەرسوڕمان بووە، بە هۆی ئەوە بووە کە گەلی ئێران بە بێ هیچ ترسێک هاتە گۆڕەپانەکەوە و خۆڕاگریی کرد، ئەوان بەربەستی زۆریان خستە بەردەم کەرتی هەناردەی ئێران بەڵام بەپەلە هەناردەی نانەوتی کرایە جێگرەوەی هەناردەی نەوت و ئەو سیاسەتەی دوژمنیش شکستی هێنا.
ناوبراو وتی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا سەرجەم لایەنەکان ئەوەیان قبووڵکردووە کە گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرن، هەندێک ناکۆکی لە وردەکارییەکان ماوە و لە سەر گەمارۆ سەرەکییەکانی وەک نەوت، پترۆکیمیا، کەشتیوانی، بیمە، بانکی ناوەندی و …. ڕێکەوتن کراوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەنگاوی سەرەکی هەڵگیراوە و ڕێکەوتن کراوە، ئێمە بە سەر کۆرۆنا و گەمارۆکاندا سەرکەوتین./.