بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاڵاوگە حکومییەکانی هیندستان بەنیازن کە لە پاش هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران هاوردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە دەست پێبکەنەوە.
پاڵاوگەکانی نەوتی هیندستان بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە وازیان لە هاوردەکردنی نەوتی ئێران هێنا.
ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن چەندین هەفتەیە کە بە شێوازی ڕاستەوخۆ لە ڤیەننا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئێران و ئەگەری گەیشتنی هەر دوو وڵات بە دەقێکی نوێی ئەو ڕێکەوتنە وتووێژ دەکات.
کۆمپانیا نەوتییەکانی هیندستان ڕایانگەیاندووە کە گەورەترین کۆمپانیای پاڵاوگەیی ئویل کورپوریت، باهارات پترۆلیۆم، هیندستان پترۆلیۆم و پاڵاوگەی ماناگالۆر هەوڵی کەمکردنەوەی ڕێژەی هاوردەی نەوت لە وڵاتانی دیکە و دەستپێکردنەوەی کڕینی نەوتی ئێران دەدەن. ئەڵبەت ئەوان ڕایانگەیاندووە کە کڕینی نەوتی ئێران لە پاش هەڵگرتنی گەمارۆکان و گونجاوبوونی نرخەکان دەبێت.
پێش گەمارۆکانی ئەمریکا هیندستان بە گەورەترین بازاڕی نەوتی ئێران هەژمار دەکرا و پاش چین زیاترین کڕینی نەوتی لە ئێران هەبوو، بەڵام بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە پرۆسەکەی ڕاگرت و چین لە کڕینی نەوتەکەی ئێران بەردەوام بوو.
ئێرانیش بۆ زیاترکردنی ڕێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی خاو بە پێی بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی ڤیەننا خۆی ئامادە دەکات./.