بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی کە لە ئێستادا دەرفەتی ئازادی فەڵەستین لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر دابین کراوە.
ناوبراو بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە دەبێت هەمووان پاڵپشتی لە خۆڕاگری بکەین و ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە سەرجەم ناوچەکانی فەڵەستین دەست پێبکات.
خالید مەشعەل جەختیکردەوە کە دەبێت قۆناغێکی نوێی خەباتی فەڵەستینییەکان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێبکات.
ئەم بەرپرسەی حەماس وتی کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی هەوڵ دەدات هەر چەند بە ڕواڵەتیش بێت سەرکەوتن بە دەست بێنێت بەڵام ئەمەی بۆ ناچێتە سەر.
مەشعەل وتی کە خۆڕاگری فەڵەستین ئەوەی لە توانادایە کە وەڵامی هەر دەسدرێژییەک بداتەوە.
بۆ یەکەم جارە کە دانیشتووانی فەڵەستینیی ناوچەکانی 1948 ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ئەمەش کێشەی جیدیی خستووەتە بەردەم ڕژێمی زایۆنیستی./.