بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئاگربەستی غەززە بە هەماهەنگی لە گەڵ میسر کراوە.
بڕیارە ئاگربەستەکەش لە کاتژمێر 2 ی بەرەبەیانی هەینی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەرپرسێکی باڵای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە بنەمای ئاگربەست پەیوەستە بە پابەندبوونی لایەنی بەرامبەر.
ڕژێمی زایۆنیستی سەرەڕای ئاگربەست، ڕایگەیاندووە کە لە هەوڵەکانی بۆ تیرۆرکردنی سەرکردە سەربازییەکانی حەماس بە تایبەت محەممەد زەیف فەرماندەی باڵی سەربازی ئەم بزوتنەوەیە بەردەوام دەبێت./.