بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شربڵ وەهبە وەزیری دەرەوەی لوبنان دەستی لە کار کێشایەوە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی حوڕە ڕایگەیاندبوو کە سعوودیە و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی ناوچەکە هۆکاری گەیشتنی داعش بە لوبنان و هەروەها سەرهەڵدانی لە سوریا و عێراق بوون.
وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاندووە کە نایەوێت بەم هۆیەوە سووکایەتی بە خەڵکی وڵاتەکەی بکرێت و دەستی لە کار کێشاوەتەوە و هیوادارە کە سەرۆک کۆمار ڕەزامەندیی لە سەر بدات./.