بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆپێشاندانی دانیشتووانی تاران بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەچوو.
بەشداربووان لەو خۆپێشاندانانە بە درووشمی مردن بۆ ئەمریکا و مردن بۆ ئیسرائیل، پاڵپشتی خۆیان بۆ گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر تاوانەکانی زایۆنیستەکان ڕاگەیاند.
خالید خەدومی نوێنەری بزوتنەوەی حەماس کە بەشداریی لە خۆپێشاندانەکانی تاراندا کرد، وێڕای سوپاسی دانیشتووانی تاران وتی کە سڵاو و ڕێز بۆ ڕۆحی ئیمام خومەینی (رە) دەنێرین کە قودسی وەک ستراتیژی سەرەکی بەرەی خۆڕاگری دانا و ئێستاش هیوامان بە سەرکەوتن لە هەر کاتێکی دیکە زیاترە.
ناوبراو وتی کە ئەمڕۆ ئەو مووشەکانە دەبینین کە ئاسمانی ناوچە زایۆنیست نشینەکانی ڕوون کردووەتەوە.
خەدومی وتی کە ئەگەرچی ڕژێمی زایۆنیستی بە دڕندانەترین شێواز هێرشی کردووەتەوە سەر کەرتی غەززە بەڵام من مزگێنی ئەوە دەدەم کە گەلی فەڵەستین هیچ شکۆیەکیان بۆ ئەو ڕژێمە نەهێشتووەتەوە./.