بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا ئەبومەزروق جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی کە لەوانەیە تا یەک دوو ڕۆژی داهاتوو ڕێکەوتنی ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕی غەززە ڕابگەێندرێت.
ناوبراو بە کەناڵی ئەلمەیادینی ڕاگەیاند کە پێشبینی دەکەم لە ماوەی یەک یان دوو ڕۆژی داهاتوو بگەینە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە ئاگربەست.
وتیشی کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە شەڕەکەی لە دژی گەلی فەڵەستین بدات ئێمەش وەڵامی دەدەینەوە، ئەگەر هێرشەکانیش ڕابگرێت ئێمەش هەمان بڕیار دەدەین./.