بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر جەختی لە سەر هاوکاریکردنی گەلی فەڵەستین کردەوە.
ناوبراو لەو پەیامەیدا ڕایگەیاند: بە لای زۆرێکەوە پێش بینی ئەوە دەکرا کە ڕاپەڕینی فەڵەستین تەواو کرا بێت و لەم ڕووەشەوە ئەمریکا پەنای بۆ فرۆشتنی قودس بە زایۆنیستەکان هێنا و هەندێکی دیکە پەنایان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هێنا بە خەیاڵی ئەوەی کە ئەم ڕاپەڕینە تەواو بووە.
ناوبراو وتی: بەڵام هەڵسووکەوتی هەڵەی زایۆنیستەکان ئاگری توڕەیی خەڵکی فەڵەستینی سەر لە نوێ هەڵگیرساندەوە، ئەم جارە ڕاپەڕین تەنیا لە غەززە و بە بەردەوە نییە بەڵکوو سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی گرتووەتەوە.
سەدر بە ئاماژە بە بەربڵاوی ڕاپەڕینەکەی ئێستای گەلی فەڵەستین وتی: ئەوانەی کە بڕوایان بە خەباتی ڕەوای گەلی فەڵەستین هەیە، نەک تەنیا لە نێو عەرەبەکان، بەڵکوو لە سەر ئاستی جیهان، پاڵپشتی لەم گەلە دەکەن، تەنانەت شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە ئەندونیزیا و بەم هۆیەوە دەستخۆشی لەوان دەکەین، هیوادارین گەلانی دیکەش بێنە بەرەی پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستینەوە./.