بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخاڵە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین و غەززە وتی کە ئێمە لە قودس لە بەرامبەر دەسدرێژی و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرگری دەکەین.
ناوبراو وتی: ئەو وڵاتانەی کە لە بەرامبەر ئەم تاوانانە بێدەنگییان هەڵبژاردووە بزانن کە ئێمە بەو چەکانەی کە بە سادەترین کەرەستە درووست کراوە لە بەرامبەر نوێترین و پێشکەوتووترین چەکی ئەمریکی خۆڕاگریمان کردووە.
ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: وڵاتانی عەرەبی دەبێت لە پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاگادار بن.
وتیشی کە فەڵەستین ئێستا بەهێزترە لە ڕابردوو و ئێمە کاتێک شەڕ دەکەین هەست بە ئازادی زیاتر دەکەین.
نەخاڵە وتی: ئێمە چووینەتە شەڕێکی گەورەوە کە تێچوویەکی زۆری هەیە بەڵام ئەم ڕێگایە تەنیا بۆ گەیشتنە بە ئازادی و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و بەرگری لە قودس./.