بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دۆخی فەڵەستینی تاوتوێ کرد.
قاڵیباف و حەلبوسی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین و پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەش لە لایەن پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامییەوە بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەیی کرد کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی یەکێتی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەردانی تاران بکات.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتی لە فەڵەستین کردەوە و ڕایگەیاند کە بەغدا بۆ هاوکاریکردنی گەلی فەڵەستین لە ئاستی عەرەبی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئامادەیی هەیە./.