بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خاتوو سەمیرە سالح سەرپەرشتیاری مۆزەخانەی کلتوری هەڵەبجە داخستنی یەکجاری مۆزەخانەکەی راگەیاند و دەڵێت، هیچ بەرپرس و حزب و لایەنێک هاوکارمان نەبوون چەندین نوسراو و بەڵێن یان بۆ جێهێشتین، بەڵام لە درۆیەکی زەق هیچی تر نەبوو، ئیمە چەندین ساڵ بەخۆبەخشی کارمان کرد بێ هیچ داهاتێک و پێدانی ماددەیەک، لە دەرگای هەزاران شوێنمان دا بەڵام نەیان توانی بینایەکمان بۆ دابین بکەن.
ئەمەش دەقی نوسینەکەیەتی
بەهۆی زەختی زۆر و کتاب کردن بۆ چۆڵ کردنی ئەو بینایەی بۆ (مۆزەخانەی کلتوری هەڵەبجە )تەرخان کرا بوو بەبێ هیچ جێگیرەوەیەک و شوێنێکی شایستە فەرمانی چۆڵکردنمان بۆ دەرکرا بۆ جاری دووەم سێیەم بەناچاری و بەیەکجاری مۆزەخانە کۆتایی پێدەهێنین لە هەڵەبجەی شەهید کۆتایی بە چالاکیەکان دەهێنین لێرەوە زۆر سووپاسی هەر هاوڵاتیەک و کەسیک و گەشتیارێک دەکەین خەمخۆرو ماندوو بو کەگەڵمان و بە خۆبەخشی کاری لەگەڵ کردین وە زۆر سووپاسی ئەو پەیامنێر و ڕۆژنامە نووسانە ئەکەین کە بەردەوام بوون لەگەیاندنی پەیامی مۆزەخانە لە و شارە .
ویستمان دیوێکی جوانی کلتوورو شارستانیەت و مێژووی ئەوشارە دووبارە بکەینەوە پڕۆژەیەکی جوان بێت بۆ ئەو بەناو پارێزگایە لێرەوە ئەو ڕاستیە ئەدرکێنم هیچ بەرپرس و حزب و لایەنێک هاوکارمان نەبوون چەندین نوسراوو بەڵێن یان بۆ جێهێشتین هەر لە جێگیری حکوومەت هەتا کارمەندێکی ئاسایی بەڵام لە درۆیەکی زەق هیچی تر نەبوو
بە وەزارەتەکانیشەوە ئیمە چەندین ساڵە بە خۆبەخشی کارمان کرد بێ هیچ داهاتێک و پێدانی ماددەیەک لەدەرگای هەزاران شوێنمان دا بەڵام نەیان توانی بینایەکمان بۆ دابین بکەن .
وە داوای لێبووردن لەو خەمخۆرانە ئەکەم بەردەوام هانیان ئەدام کە کۆڵ نەدەم و چەندین ساڵ هەوڵمدا ماندوو بووم درۆ و بووختانیان بۆ هەڵبەستین هەربەردەوام بووین حەواڵەی خوای گەورەبن گەیشتینە کۆتایی ڕێگاکە .
کامەران کەریم