بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەڵ جۆن مانزا جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ و شاندێکی یاوەری کۆبووەتەوە.
لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ناتۆ لە پێناو پاڵپشتی لە عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئەم وڵاتە بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە هەوڵەکانی حکومەتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕێکخراوی ناتۆ وتی کە ئەم پەیوەندییە لەم قۆناغەدا دەبێت لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەسەڵات و سەروەری عێراق بێت./.