بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی ئەردەن بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە سەر ڕەوشی فەڵەستین کۆبووە.
عەبدولمونعم عەودات سەرۆکی پەرلەمانی ئەردەن لەو کۆبوونەوەدا وتی کە نامەیەک بە واژۆی ئەندامانی پەرلەمان ڕادەستی سەرۆک وەزیران کراوە کە تێیدا داوای دەرکردنی ئەمیر ویسبۆرد باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی و گەڕانەوەی غەسان مەجالی باڵیۆزی ئەردەن لە تەل ئەبیب کراوە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕەخنەی ئەندامانی پەرلەمان سەبارەت بە نەبوونی هەڵوێستێکی سیاسی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی کە ئەردەن یەکەم وڵات بووە کە پاڵپشتی خۆیی بۆ دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەراح و ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا دەربڕیوە و دیپلۆماسیەتی ئەردەن لە هاوکاریکردنی برایانی فەڵەستینی و ڕوبەڕوبونەوەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل بەردەم هەبووە./.