بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە سەر ڕاسپاردەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و بە ئامانجی گرتنەبەری هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین سەردانی تورکیای کرد.
قورەیشی بڕیارە لەم سەردانەدا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سودان و فەڵەستین لە ئەنکەرەوە بگاتە نیۆیۆرک و لەوێشەوە لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە تاوتوێی دۆخی فەڵەستین بکات.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی پاکستان لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسیەی فەڵەستین لە گەڵ وڵاتانی دیکە تاوتوێ بکات و تێڕوانینی وڵاتەکەشی لە سەر ئەم دۆسیە و تاوانەکانی زایۆنیستەکان بخاتەڕوو./.