جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“نانی پیرۆز” دوو خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ترێنتۆ”ی ئیتاڵی بەدەستهێنا

ئایار 18, 2021
in کەلتوری
A A
0

جام کوردی ـ فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو “رەحیم زەبیحی” و لە بەرهەمهێنانی “توورەج ئەسڵانی”، خەڵاتی زێڕین و خەڵاتی ئاشتی و مافی مرۆڤی لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” شەست و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ترێنتۆ” لە وڵاتی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگەفیلمی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “توورەج ئەسڵانی” و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAAD Movie؛ لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ترێنتۆ” Trento لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایش کرا و توانی دوو خەڵاتی گەورە و گرینگی ئەم ڕووداوە پڕبایخە سینەماییە و کۆنترین فێستیڤاڵی ئەورووپا بە ناوەرۆکی فەرهەنگی شاخ، سروشت و ڕووداویی سەرنجڕاکێش، لەوانە: خەڵاتی زێڕینی 3 هەزار یۆرۆیی باشترین فیلم لە پەیوەندیی لەگەڵ کوێستاندا Golden Gentian واتە “ژیان لە کوێستان و خەڵکی لە کوێستان” و هەروەها خەڵاتی 500 یۆرۆیی لە لایەن ئەنجوومەنی ئاشتی و مافی مرۆڤی پارێزگای ترێنتۆی پێبەخشرا.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

“نانی پیرۆز” بۆ وەدەست خستنی ئەم خەڵاتە گرینگانە، لەگەڵ 13 فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لەوانە: فەڕەنسا، مەغریب، سویسڕا، ئیتاڵیا، ئۆڕۆگۆئە، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئۆکڕاین، نەمسا، ئەمەریکا، پۆڵەندا، هەنگاریا، گرینلەند، چین و بەلژیکا لە ڕکابەریدا بوو.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت”ـە.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ترێنتۆ” بریتی بوون لە: خاتوو “ئانە دێلسێت” Anne Delset بەڕێوەبەریی هونەری لە وڵاتی فەڕەنسا، خاتوو “سینزیا ئانجێلینی” Cinzia Angelini دەرهێنەری ئەنیمەیشن لە وڵاتی ئیتاڵیا، خاتوو “ماورا دێلپێڕۆ” Maura Delpero دەرهێنەر لە وڵاتی ئیتاڵیا، “ئمیل هرتلینگ پڕۆنارد” Emile Hertling Péronard بەهەمهێنەر لە وڵاتی دانیماڕک و هەروەها “ناهۆئیل ئۆریا” Nahuel Uria بەهەمهێنەر و بەڕێوەبەریی هونەری لە وڵاتی ئاڕژانتین.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ترێنتۆ” کە کۆنترین فێستیڤاڵی ڕووداوی سینەمایی ئەورووپا بە ناوەرۆکی فەرهەنگی شاخ، سروشت، ڕووداویی سەرنجڕاکێش و دۆزینەوە دێتەئەژمار؛ شەست و نۆیەمین خولی بە نمایشی 100 بەرهەم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە هەشت بەشی جیاواز، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بەڵگەفیلمە بڵیند و کورتە فیلمەکان”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نیشتمانە بڵیندەکان”، بەشی “فیلمە سینەماییەکان”، بەشی “داهاتووی خەڵکی لە نیشتمانە کوێستانییەکان”، بەشی “چیرۆکەکان و نووسەران”، بەشی “بەڵگەفیلمەکانی ژینگە پارێزی و گۆڕانکاریی کەشووهەوا” و هەروەها بەشی “شەێنی گەیشتنی گرینلەند” لە ڕۆژانی 9 تا 16ی مایی 2021 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری تڕێنتۆ لە باکووری وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

زایۆنیستەکان تووشی هەڵەیەکی کوشندە بوون / خۆڕاگری لە بەرگری غەززە ڕووی هێناوەتە بەرگری فەڵەستین بە گشتی

Next Post

بە قژی تەڕەوە مەخەون

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
بە قژی تەڕەوە مەخەون

بە قژی تەڕەوە مەخەون

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020