بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆشکی سەلام پێشوازیی لە ئەحمەد عەقل باڵیۆزی فەڵەستین کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆخی قودس و فەڵەستین و ئەو پێشێلکاری و دەسدرێژییە نامرۆڤانەی ڕوبەڕوی گەلی ئەم وڵاتە بووەتەوە، وتووێژ کرا و جەختیش لە ڕاگرتنی ئەو هێرشانە کرایەوە و بە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان ناو برا.
بەرهەم ساڵح جەختی لە سەر هەڵوێستی عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە گەلی فەڵەستین لە ئاستی نێودەوڵەتی و مافە ڕەواکانی ئەوان کردەوە و وتی کە پێویستە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەوڵێکی جیدی هەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە نەهامەتییەکان و پاراستنی مافی گەلی فەڵەستین و ڕێگریکردن لەو دەسدرێژییانەی دەکرێتە سەریان./.