بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەڵای نەعنا دەتوانێت بە شێوازی چا سوودی لێببرێت و یارمەتیدەری پاراستنی تەندرووستی جەستە دەدات.
خواردنی چای نەعنا پێش نووستن دەتوانێت کۆمەڵە سوودێکی بۆ جەستە هەبێت کە لە درێژەدا ئاماژەی پێدەدرێت:
خواردنەوەی چای سەوزی نەعنا پێش نووستن دەبێتە هۆی حەوانەوەی جەستە و بەخشینی خەوێکی قووڵ.
یارمەتی کرداری میتابۆلیزم و توانەوەی ئاستی چەوری لەش دەدات و لە ژەهراویبوون دەیپارێزێت.
هۆکارێکە بۆ خێراکردن و ئاسانکردنی کرداری هەرس و کەمکردنەوەی گرفتەکانی وەک هەڵئاوسان و غازات یان کرژبوونی گەدە.
بەرگری جەستە بەهێز دەکات دژی نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون، لە هەمان کاتدا دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین بی و کالسیۆم.
یارمەتی هێوربوونەوە و کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ دەدات و خەوێکی قووڵ پێ دەبەخشێت.
ئاستی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە و گلوکۆز ڕێکدەخاتەوە بە تایبەت ئەوانەی تووشی نەخۆشی شەکرەن.
سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و شادەمار و خوێنبەرەکان بەهێز دەکات و پشوو بە جەستە دەدات و لە جەڵتەی لەناکاو دەیپارێزێت.
پاراستنی ددان لە کلۆربوون بە هۆی زۆری ڕێژەی مادەی دژە ئۆکسان، کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆس کە هۆکارە بۆ هەوکردنی پوک و کلۆربوون./.