بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپەڕینی نوێی گەلی فەڵەستین لە دژی زوڵم و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستیپێکردووە، خۆڕاگری فەڵەستین لە بەرامبەر بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هەزاران ڕۆکێت و مووشەکی ئاراستەی تەل ئەبیب و شارەکانی دیکە کردووە.
ماڵپەڕی النشرە لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر دۆخی ئێستای فەڵەستین ئاماژەی بە هەڵوێستی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا داوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە یەک ساڵ لە پاش پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە دژی سوریا (شەڕی سوریا لە 2011 دەستیپێکردووە) یەکێک لە وەزیرەکانی عەرەب سەردانی بەشار ئەسەدی کرد و پێشنیارێکی خستەڕوو کە لە بەرامبەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ڕژێمی زایۆنیستی، کۆتایی بە قەیرانی وڵاتەکەی بێنێت.
ئەو وەزیرە عەرەبە بە بەشار ئەسەدی ڕاگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی پەیوەندی ئاساییان لە گەڵ ئیسرائیل هەیە و لە وڵاتی خۆیان پێشوازی لە بەرپرسانی ئەو ڕژێمە دەکەن.
بەشار ئەسەد بەم شێوازە وەڵامی دایەوە کە پرسی فەڵەستین و مافەکانی ئەم گەلە پەیوەندی بە منەوە نییە بەڵکوو پەیوەندی بە گەلی فەڵەستینەوە هەیە و ئەرکی من تەنیا پاڵپشتییە لەم گەلە لە خەبات و خۆڕاگرییان لە دژی داگیرکارانی زایۆنیست تا ئازادکردنی خاک و گەیشتن بە مافەکانیان.
سەرۆک کۆماری سوریا هەروەها ڕایگەیاندبوو کە هەر ڕاپەڕینێکی گەلی فەڵەستین لە داهاتوودا سەرجەم ڕێکەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەخاتە زبڵدانەوە./.