بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە هەڵکردنی ئاڵای ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر بینای فەرمانگە حکومییەکانی نەمسا، وتی: من ئیدانەی ئەم هەنگاوەی حکومەتی نەمسا دەکەم، ڕەنگە حکومەتی نەمسا هەوڵ دەدات تێچووی کۆمەڵکوژیی جولەکەکان بە سەر موسڵماناندا بسەپێنێت.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی حکومەتێکی تیرۆریستییە کە سووکایەتی بە قودسی پیرۆز دەکات و بە بێ هیچ ڕۆحمێک کەسانی سڤیل لە کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج و تەنانەت بارەگای میدیاکانی لە غەززەش بە تەواوی ڕووخاند.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە تاوانەکانی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامی سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە ساڵی 2017 و ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئەم ڕژێمە.
ناوبراو پێشنیاری کرد کە قودس لە لایەن لێژنەیەکی سێ قۆڵی کە لە نوێنەرانی هەر سێ ئائینی ئیسلام، جولەکە و مەسیحیەت پێک بێت، بەڕێوە ببرێت.
ئەردۆغان وتی کە سەبارەت بە هەنگاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنی قودس و پاراستنی دانیشتووانەکەی، بە هەر شێوازێکی سیاسی و سەربازی هاوکاری دەکەین./.