بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش هێرشە دڕندانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بارەگای میدیاکان لە کەرتی غەززە، ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور لە دیوانی دادی نێودەوڵەتی سکاڵای لە دژی ئەو ڕژێمە تۆمار کرد.
لەو سکاڵایەدا هاتووە کە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە 23 نووسینگەی میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە کەرتی غەززە خاپوور کراوە.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور ڕایگەیاندووە کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هێرشی ئەنقەست بۆ سەر میدیاکان و لەناوبردنی کەرەستە و پێداویستییەکانی ئەوان وەک تاوانی شەڕ هەژمار دەکرێت.
لە درێژەی ئەو سکاڵایەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی نەک تەنیا زیانی مادی زۆری گەیاندووەتە ڕۆژنامەنووسان و کەرەستە و پێداویستییەکانی ئەوان، بەڵکوو ڕێگریشی لە ڕووماڵکردنی میدیایی شەڕەکە کردووە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری مەترسیداری لە سەر ژیانی کەسانی سڤیل دەبێت./.