بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تساحی دافۆش پەیامنێری ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە حەماس لە ماوەی یەک هەفتەدا 3600 مووشەکی ئاراستەی قووڵایی ئیسرائیل کردووە و ئەمەش یەکەم جارە بەم شێوازە ڕوو دەدات.
ناوبراو وتی کە ئەم هێرشانەی حەماس بووەتە هۆی ئەوەی کە لە سەدا 75 ی دانیشتووانی ئیسرائیل بە ناچار ڕوو لە ژێرزەوینەکان بکەن.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لە ماوەی 12 کاتژمێردا 190 ڕۆکێت لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان کراوە./.