بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دووەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا گەیشتە ئیتالیا و لە گەڵ لویی گی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە.
پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان تەوەری کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا بووە.
زەریف پێشتر سەردانی ئیسپانیای کرد و لە گەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازی ئەو وڵاتە کۆبووە./.