بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 38 هەزار کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ئاوارە بوون و هەوڵی نیشتەجێبوون لە خوێندنگاکانی ئانڕوا دەدەن.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە 25 هەزار کەسیش بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە تەواوی خانووەکانیان ڕووخاوە.
عەدنان ئەبوحەسەن وتەبێژی ئانڕوا ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوەکەیان دابینکردنی هەندێک پێداویستی سەرەکیی بۆ خێزانە ئاوارەبووەکانی غەززە دەستپێکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە داخستنی سنورەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کێشەی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ کەرتی غەززە درووستکردووە./.