بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە دووەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا گەیشتە ئیتالیا، ڕۆژی دووشەممە چاوپێکەوتنی لە گەڵ پاپا فرانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان لە ڤاتیکان بەڕێوەچوو.
زەریف لەو چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژە بە گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا، کاریگەرییەکانی لە سەر ژیانی خەڵک بە تایبەت لە بواری دەرمان و ڤاکسێن باس کرد و ستایشی هەڵوێستی پاپای لەم بوارەشدا کرد.
زەریف هەروەها هەلومەرجی ئێستای فەڵەستین و هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی شرۆڤە کرد.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا چەندین بابەتی دیکە وەک تێڕوانینی هاوبەشی ئائینەکان لە سەر بنەما ئەخلاقییەکان بیر و ڕای لە سەر ئاڵوگۆڕ کرا./.