بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە گردبوونەوەیەکی خەڵکی لوبنان لە باشوری بەیروت وتارێکی پێشکەش کرد.
گرنگترین بەشی وتارەکەی نەخاڵە بەم شێوازەیە:
ئێمە لە شەڕێکداین کە پانتاییەکەی تەواوی خاکی فەڵەستینی گرتووەتەوە، لەم شەڕەدا سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی فەڵەستین لاپەڕەیەکی نوێی ئازایەتی و قارەمانێتی خۆیان لە مێژووی بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا هەڵداوەتەوە.
قودس بەردەوام وەک ستراتیژی سەرەکی ئێمە دەمێنێتەوە، گەلی فەڵەستین سەرەڕای هەلومەرجی دژواری گەمارۆی هەمەلایەنە درێژە بە خەباتی خۆی دەدات و خۆڕاگریش لە گەڵ ئەوان دەبێت.
جارێکی دیکە جەخت لە سەر لاوازیی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەینەوە.
تا ئەو کاتەی کە زایۆنیستەکان لە خاکی فەڵەستیندا بن شەڕی خۆڕاگری لە دژی ئەوان بەردەوام دەبێت.
خۆڕاگری فەڵەستین لەم شەڕەدا هێندە ڕژێمی زایۆنیستیی لاواز کردووە کە لە مێژوودا نەبینراوە./.