بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ کەریم خەفاجی وەزیری کشتووکاڵی عێراق دوایین دۆخی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵاتی لەم بوارەدا تاوتوێ کرد.
چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ئێران – عێراق لە بواری کشتووکاڵی تەوەرێکی گرنگی ئەم کۆبوونەوە بووە.
بڕیارە وەزیری کشتووکاڵی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی ئاژەڵ و پەلەورەکان سەردانی ئەسفەهان بکات./.