بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عۆبەیدە وتەبێژ بە ناوی یەکینەکانی ئەلقەسام لە پەیامێکدا هۆشداریی دایە زایۆنیستەکان و وتی: دوژمنی تاوانباری زایۆنیستی لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو پەرەی بە بۆردومانکردنی خانووەکانی خەڵک داوە و بەم بۆنەوە هۆشداری دەدەین کە ئەگەر دەستبەجێ واز لەم تاوانە نەهێنێت، ئێمەش جارێکی دیکە بە مووشەکەکانمان تەل ئەبیب دەکەینەوە ئامانج.
بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە تا ئێستا 58 منداڵ لە کەرتی غەززە شەهید کراون.
جولیت تۆما بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی یۆنیسێف بە ئاماژە بە دۆخی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە غەززە هیچ شوێنێک بۆ منداڵەکان پارێزراو نییە./.