بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە لە زووترین کاتدا ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بدۆزێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا بەرپرسی کەمتەرخەمی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە بەرامبەر ئەم ئاڵۆزییانەی ئێستا.
وەزیری دەرەوەی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتا پاکستانییەکەی وتی: بەداخەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا ئێستا لە سەر دەرکردنی بڕیارێک نەگەیشتووەتە ڕێکەوتن و ئەمریکا کەوتووەتە بەرامبەر دادپەروەری نێودەوڵەتی.
وانگ یی پاڵپشتی وڵاتەکەیی بۆ ڕێکاری دوو وڵاتی سەربەخۆ ڕاگەیاند و وتی کە چاوەڕوان دەکرێت لایەنەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە سەر ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەبێت./.