بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوحەمزە وتەبێژی سەرایای قودس باڵی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە لە شەڕی ئێستای دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک لە چەند مووشەکێکی نوێ و پێشکەوتوو وەرگیراوە.
ناوبراو وتی: دەتوانم ئاماژە بە مووشەکی پێشکەوتووی قاسم بدەم کە لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممە 15 ی ئایار کەڵکی لێ وەرگیراوە.
ئەبوحەمزە وتی: هێشتا شتی زۆرمان ماوە لە دژی زایۆنیستەکان ئاشکرای بکەین و بە دڵنیاییەوە کە دوژمن تووشی سەرسوڕمان دەکات.
ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری فەڵەستین چاوەڕوانی گەیشتنی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کەرتی غەززە دەکات تا بەشێک لە توڕەیی گەلی فەڵەستینیان پێ پیشان بدرێت./.