بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە هەولێر، ئیبراهیم خەیات لە ساڵی 1956 خێزان پێک دەهێنی و دەبێتە باوکی چوار کوڕو پێنچ کچە کە هەریەکەیان لە بوارى هونەریدا خزمەت بە بزاڤی هونەرى کوردى دەکەن، لەوانە (ژیان) ئەکتەریکى بەناو بانگەو، (گۆران)یش کەمانچە ژەنێکى لێهاتووەو لە سۆڵۆى گۆرانى (ئیمەگیانیکین) لەگەل باوکیدا بەشدارە،(جیهان) یش وەک گۆرانیبێژێکى خاوەن ستایڵێکى تایبەت کارى هونەرى دەکات، (کیژان) یش یەکێکە لەو کیژە کوردانەى کە پێگەیەکى هونەرىبەهێزى لە بوارى گۆرانی گووتندا هەیە، (سۆران) یش وەک ئامادەکارو پێشکەش کارى بەرنامە و هونەرمەند لە مەیدانەکەدا رۆڵی خۆی بینیوە.
ئیبراهیم خەیات لەسەردەمی لاویدا بووە بە ئەندامی تیپی مۆسیقای مەولەوی و چەندین بەرهەمی لەگەڵدا ئامادەکردوون، بۆ شۆڕش و کوردایەتى سروودی نیشتمانی وتووه، هەروها گۆرانی بۆ خۆشەویستی گوتووه،
لە ساڵی 1958 بۆ ڤیستیڤاڵی لاوانى جیهان بانگهێشت کراوە بۆ ڤیینا، بە سروودى نیشتمانى بەشدارى کردووە
ئیبراهیم خەیات بۆتە ئەندامی تیپی موزیکی سلێمانی و بێ جیاوازیش لەناو هەموو تیپەکاندا کارى هونەرى کردووە ، لە ساڵەکانی 1960دا لە رادیۆی بەغداد چەندین گۆرانی تۆمارکردووە لەوانەش: بۆ رەنجەڕۆت کردم، ئیستعماری گەڕ، حیلفی بەغداد، تۆ جوانتری لە گوڵ و خۆشم ئەوی وڵاتەکەم.
ئیبراهم خەیات زیاتر لە 100 گۆرانی پێشکەشی گەلی کورد کردووه، کە دواهەمین بەرهەم بەناوی سەرنج بوو، ئەوەی لەساڵی 2000دا پێشکەش بەئەنجامی گەیاند، هەروەها دوو مەقام و گۆرانییەکی پێشوویی نوێکردەوه، ئەوانەش ست فاتمە و دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە و بەهار.
هونەرمەند ئیبراهیم خەیات لەشەوی 2005.05.04 بە یەکجارەکى بارگەو بنەى پێچایەوەو ست فاتیمەى جێهێشت و دڵى هەر ئەو دڵەى جارانى نەماو لە لێدان کەوت، ئێمەشی لە گیانیکى دوو جەستەیدا نەبینى .