بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتەفیلمی “گۆڕکەن” لە دەرهێنانی ندا حاجی میرزایی و بەرهەمی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان لە لایەن یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی !Go Mental لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگیرا و نمایش دەکرێت.
چیرۆکی کورتەفیلمەکە بەسەرهاتی منداڵێکە کە پاش ئەسپەردەکردنی تەرمی دایکی هەوڵ بۆ ئەوە دەدات ببێتە گۆڕکەن.
ئامانج لە بەڕێوەچوونی !Go Mental ناساندنی کورتەفیلم لە سەر بابەتی زەین و دەروونە و یەکەمین خولی 26 بۆ 29ی مەی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت.